تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو، دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.

باس لەوەش دەکات، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەید سادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، م لەدایكبووی 1982) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی دیکەی هەبووە.

 

 

بابەتی پێشتر

لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی نائارامی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share