وەزارەتی پەروەردە كۆتا وادەی بۆ تۆماركردنی زانیاریی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرد

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە رۆژی پێنجشەممە 8 ی شوباتی وەک وادەی کۆتایی بۆ تۆمارکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەوە، رۆژی پێنجشەممە 8 ی شوباتی 2024کۆتا وادەی تۆمارکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەپاش کاتژمێر 6 ی ئێوارەی هەمان رۆژەوە داخڵکردنی داتا رادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەربێت لە داتای سیستەم.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share