بانکی نێودەوڵەتی: سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق باشترینە لە ناوچەکەدا

بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، “ئەو ژێرخانەی بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق تەرخانکراوە وای لێدەکات باشترین بێت لەناوچەکەدا.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتیی کۆبووەوە کە بەرپرسی نوسینگەی بانکەکە لە عێراق سەرپەرشتی کردووە، تێیدا باس لە بەرەوپێشچوونەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەی بانکی ناوەندیی عێراق، بابەتی بوونی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو بانکی نێودەوڵەتیی و بانکی ناوەندیی دووپاتکراونەتەوە، باس لە بابەتی چاکسازیی دارایی بۆ باشترکردن و سەقامگیری کەرتی دارایی عێراقیش، بەشێکی دیکە بووە لە گفتوگۆکان.

وەفدی بانکی نێودەوڵەتیی ستایشی رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراقی کرد لە ئاسانکاری گواستنەوەی دارایی گرتوویەتییەبەر، وتوشیانە، “ژێرخانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لە باشترین سیستمەکانی ناوچەکەدایە.”

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: گەشبینین لە ئەمساڵدا کێشە داراییەکان بە یەکجاری چارەسەربکەین

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: تەنها 7% ی ژنانی عێراق کاردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share