رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە لە نزیکی چیمەن لەسەر رێگای کەرکوک- سلێمانی بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، جگە لەوەش رووداوەکە زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share