خوێندنگاكانی سنووری پەروەردەیەك سبەی دەست بە دەوام دەكەن

لە سنووری پەروەردەی شارەزوور ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندنگاكان بڕیاریاندا لە سبەینێ-وە دەست بە دەوان بكەن.

هەریەك لە خوێندنگاكانی (بێسارانی بنەڕەتی، شارەزوور، سەردەم، بێسڵەمین، رەنج، پێشكەوتن، داری قەلانی، دانا، كوردۆ، شۆڕش و كانی میل) و ئامادەییەكانی شەهید زانا و شەمێران و ژمارەیەك خوێندنگەی دیكە، ئاگادارییان ئاراستەی خوێندكاران و كەسوكاریان كردووە بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە 6ی شوبات سەردانی خوێندنگاكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی كتێب و دەستكردن بە خوێندن.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران داوایكرد، رۆژی چوارشەممە 7ی شوبات پەیوەندی بکەنەوە بەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە، چونکە دەوام دەستپێدەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share