جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “لە رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شێرپەنجەدا لەگەڵ دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا كۆبوومەوە، باسمان لە چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانەی هیوا كرد”.

جێگری سەرۆك وەزیران وتیشی، “رێز و سوپاسی خۆمان دەربڕی بۆ هەموو پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا كە سەرباری هەموو كەموكوڕییەكان ماندوونەناسانە شەو و ڕۆژ خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share