بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێكار و رێنماییەكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بە بەرامبەر بە دینار لە ساڵی نوێوە گرتووەتەبەر و بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بە بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share