بومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی هەژاند.

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر كاتژمێر 6:09 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیك سنووری عێراق-توركیا روویداوە، بە دووریی پێنج كیلۆمەتر لە سنووری عێراق لە دهۆك.

بەپێی دەستەكە هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددیی تۆمارنەكراوە.

ناوچەكە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا چالاكیی بومەلەرزە تیایدا زیادیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share