لە زاخۆ تۆمەتبارێك دوای هەشت رووداوی دزیكردن دەستگیركرا

پۆلیسی زاخۆ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت و دەڵێت، یەكێكیان لە مانگێكدا هەشت دزی ئەنجامداوە و ئەوی دیكەش لە مزگەوت دزی لە نوێژخوێنان كردووە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزیكردن لە دووكانێكی مۆبایل و كاتژمێری زیرەك دەستگیركرا.

ئەوەشی وت، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانیبەوەدانا كە لەماوەی مانگێكدا هەشت دزی لەوجۆرەی ئەنجامداوە.

هەر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە بە وتەی ئەحمەد رەمەزان خەڵكی توركیایە و لە مزگەوتەكانی سنوورەكەدا دزی لە نوێژخوێنان كردووە و گیرفانیانی بڕیوە.

تۆمەتباران بەرامبەر دادوەر دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەكانیاندا ناوە و بەپێی ماددەكانی 443 و 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەی نمە باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

وردەکاریی بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق لەلایەن ئەمریکاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share