راگەیەندراوێك لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە داتاكان لە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە وەرگیراوە و تێیدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل بووە و داهاتەكەشی زیاتر لە هەشت ملیار و 25 ملیۆن و 616 هەزار دۆلار بووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك بە 77.536 دۆلار فرۆشراوە كە رۆژانە زیاتربووە لە سێ ملیۆن و 338 هەزار بەرمیل نەوت.

بابەتی پێشتر

پەروین فاتیح: كورد و یەكێتی ئامادەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share