ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی بە بەهای نزیکەی 4 ملیار دۆلار بە هیندستان دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9B Sky Guardian Aircraft و کەرەستەکانی بە هیندستان بە بڕی 3.99 ملیار دۆلار دەربڕی.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەزگای هاریکاری ئاسایشی پنتاگۆن بڵاویکردووەتەوە، کە ئەرکی دابینکردنی کەرەستەی سەربازی و چەک لە دەرەوەی وڵات بەپێی گرێبەستێک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9B و کەرەستەکانی بە هیندستان بە نزیکەی 3.99 ملیار دۆلار.

لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵاتدارانی هیندستان پێشتر داوای مۆڵەتیان کردووە بۆ کڕینی 31 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و پارچەی یەدەگ و سیستەمی جۆراوجۆر لە ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share