بانکی ناوەندی نزیکەی 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار بەرزە

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ نزیکەی 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، زۆرینەی پارەکە بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە، نرخی 100 دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا لە سەرو 152 هەزار دیناردایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە بانکەکە 209 ملیۆن و 540 هەزار و 27 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕە 198 ملیۆن و 270 هەزار و 27 دۆلاری بەشێوەی حەواڵات بووە و 11 ملیۆن و 270 هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

نرخی دۆلار دوای بەرزبوونەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا، لە 151 هەزارەوە بۆ 153 هەزار دینار دوای سزادانی دوو بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و ئاڵۆزبوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆش 100 دۆلار هاوتای 152 هەزار و 500 دینارە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خرایە رۆژی دووشەممە

بابەتی دواتر

سی ئێن ئێن: چین بەڵێن بە ئەمریکا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share