دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێنجشەممە هەڵگیرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێنجشەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگدرا لەسەر پرۆژە یاسای هاریكاریی یاسایی، بەڵام دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای راستاندنی رێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی تونس، كە تایبەتە بە خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لەنێوان هەردوولا لەسەر داوای لیژنەی تایبەتمەند، دواخرا.

هەروەها دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی راستاندنی رێككەوتنی گواستنەوەی دەریایی لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی میسر دواخرا.

هەر لە دانیشتنەكەدا چەند پرۆژە یاسایەك خوێندنەوەیان بۆ كرا، هەندێكی دیكەش دواخران، وەك ئەوەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی پێداوە.

لە بڕگەیەكیشیدا بورهان ناسر محەمەد وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە جێگەی محەمەد حەلبوسی سوێندی یاسایی خوارد. لە كۆتایشیدا بڕیاردرا دانیشتنی داهاتوو لە رۆژی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

لە قەڵادزێ پرۆژەیەکی ژینگەیی جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی 7 ملیۆن كەس و برسی دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share