لە دهۆک چەند کەسێک دەستگیرکران کە خۆیان بە پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو

لە پارێزگای دهۆک دوو کەس دەستگیرکران کە خۆیان بە پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو و کلینکەکانیشیان داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لە لایەن هاوڵاتییانەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان دوو سەنتەری جوانکاریی داخران.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسانەی لەو سەنتەرانە خۆیان بە پزیشکی جوانکاری ناساندبوو ، هیچیان بڕوانامەی پزیشکیان نەبووە، بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران راگیراون و پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share