گوماندەكرا رفێندرابن و دەركەوت تۆمەتبارن بە دزیكردن

دوو هاوڵاتی كە دوای كەمتر لە چوار كاتژمێر دیارنەمانیان لەلایەن كەسوكاریانەوە گوماندەكرا رفێندرابن، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دۆزرانەوە و دەرکەوت تۆمەتبارن بە دزیکردن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای بەدەستگەیشتنی نووسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار، لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕە هەرزەکارەکەی، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بۆیان دەرکەوت لەڕێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە.

روونیشیكردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەرکەوت بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە.

دەزگای ئاسایش ئاماژەشیدا، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

خوێندكارانی 12ی ئامادەیی داوای یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی خوێندن دەكەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی دیکەی عێراقیدا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share