جۆن کێربی: وەڵامی هێرشەکەی سەر هێزەکانمان لە ئوردن دەدەینەوە

فشارەکان لەسەر ئیدارەی بایدن لەناوخۆی ئەمریکا زیادیانکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە سنوری ئوردن سوریا لە هێرشێکی درۆنیدا کوژران، ئەمڕۆش وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوە، بەڵام جەنگمان لەگەڵ ئێران ناوێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن کە پێشتر هێرشەکەی بە پاڵپشتیکراوی ئێران ناوبرد لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە بژاردە بەردەستەکان دەکات بۆ وەڵامدانەوە.

دووپاتیشی کردەوە، وەڵامی هێرشەکان دەبێت وەک ئەوەی جۆو بایدن باسی کرد و وەڵامەکەش بەگوێرەی پێویست و گونجاو دەبێت.

بایدن کەوتووەتە ژێر فشاری توندی کۆمارییەکان، لە کاتێکدا ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنەکان، ترەم هێرشی توند دەکاتە سەر بایدن و بە سەرۆکێکی لاواز ناوی دەبات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک لە دەریای عەرەب ئەنجامدەدات. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.. ئامادەكاری بۆ لێدانی ئێران دەكرێت

لە نوێترین پێشهاتی ئیسرائیلدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆك…
Total
0
Share