میدیای رەسمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکەیان، سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێی کرد کە نەوەیەکی نوێی مووشەکی کروزی ستراتیژییە.
ئاژانسی هەواڵی رەسمی کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، “دوو مووشەک لە جۆری بولهواسال-3-31 بەسەر ئاسمانی دەریایی رۆژهەڵات تاقیکراوەتەوە و لەلایەن کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتیکراوە”.
مووشەکی بولهواسال-3-31 نەوەیەکی نوێی مووشەکی کروزی ستراتیژییە کە پیۆنگیانگ و بۆ یەکەمجار رۆژی چوارشەممە تاقیکردووەتەوە و چەندین مووشەکی بەرەو دەریای زەرد هەڵداوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و بارودۆخی ناوچەکەوە نەبووە و لەلایەن سەرۆکی کۆریاوە رەزامەندی لەسەر تاقیکردنەوەی دراوە”.
لە چەند مانگی رابردوودا پەیوەندییەکانی هەردوو کۆریای باکوور و باشوور ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی هەردوو وڵات پێشێلی رێککەوتنە سەرەکییەکان بوون کە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان واژۆ کرابوون.