بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لە عێراق دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و دەشڵێت، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تا بابەتی ئینفاقی فیعلی چارەسەردەكرێت ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت”.

شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی وردبینی و كارەكانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و ئەو 618 ملیار دینارەی بڕیاری لێدراوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

وتیشی، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تا ئەو كاتەی بابەتی ئینفاقی فیعلی چارەسەردەكرێت ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی ئامێدی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن…
Total
0
Share