بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمووان لە خەمی چارەسەردا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن

سەرۆكی یەكێتی لە دیداری كونسوڵی گشتیی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، دەبێت هەموو لایەک لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەین کە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی دەبات و هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکەن، دەبێت هەموو لایەک لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندی لە مێژینەی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکارییەکان کردەوە بەشێوەیەک لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.

بابەتی پێشتر

گەورەترین کەشتیی گەشتیاری یەکەم گەشتی خۆی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی دوو خوشك دۆزرانەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی تەرمی دوو خوشک دۆزرانەوە و برایەكیان بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share