لە رووداوێکی هاتوچۆدا دووکەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار لەپێکدادانی نێوان ماتۆڕسکیلێکی دووتایە و ئۆتۆمبێلێکدا دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا دووتەنی و ماتۆڕسکیلێکی دووتایە لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، دوو کەس برینداربوون.

دەشڵێت، هەردوو بریندارەکە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون، ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دووتەنی شوێنی رووداوەکەی جێهێشتبوو.

ئاماژە بەوەشدەکات، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1999 و 2000ن، گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە. سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share