لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەریم بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی غاز لەكۆرمۆر دەستی بەهەناردەكردن كردەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەریم بڵاویکردەوە توانرا گرفتی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەر بكرێت، لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لەرێگەی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان و ئەم پرۆسەیە تاوەكو كاتژمێر 10 ی بەیانی دەخایەنێت.

ئەمەش لە کاتیکدایە، شەوی رابردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند،”هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.
بابەتی پێشتر

ژاپۆن بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەری ساڵەوە 17 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی ئاوا كرا بە قەزا

بڕیاری بە قەزاكردنی حاجی ئاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەكرێت و حكومەت نووسراوی بۆ دەركرد. لە نووسراوێكی حكومەتی…
Total
0
Share