رێككەوتنێكی هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی مووچە ئاشكراكرا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەفدی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە و بودجە و هەمواری یاساكە رێككەوتوون.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، وەفدی هەرێم لە پرسی مووچە و بودجە لەگەڵ وەفدی عێراق رێككەوتوون كە پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر حاكیمە.

وتیشی، “سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكن كە یاسای بودجە گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بەم شێوەیەی ئێستا بەربەست بۆ شایستەی دارایی هەرێم و مووچەخۆران دروستدەكات و هەمووان هاوڕاین كە گۆڕانكاری لە یاساكە بكرێت و هەمواربكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕۆڵی سەرەکیی یەکێتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت بەبیردەهێنینەوە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد…
Total
0
Share