سەمیر هەورامی: دوای هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “دوای هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و لە 618 ملیار دینارە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت”.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، “دوای هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و لەو 618 ملیار دینارە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت”.

وتیشی، “پێشتر هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم وردبینییان لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای نێوەندگیری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوادەكات نەتەوەیەكگرتووەكان وەك لایەنی سێیەم لە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بەشداربێت، بڕیاریشیدا وردەکارییەکانی دانوستان…
Total
0
Share