دوو برای تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دوو برای ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردن کە کارمەندێکی پۆلیسی لە شەقامی پیرەمێرد کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندارکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە شەشی ئەم مانگە هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەچەك چوونەتە سەری و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووە و هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا لە 24 ی ئەم مانگە هەریەكە لە تۆمەتباران (ك ،ص و أ،ص) لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیربكرێن.

ئاشکراشیکرد، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت هەردوو تۆمەتبار برای تۆمەتباری شەهیدكردنی ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد ن، و تۆمەتبار (ك ،ص) پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر بە بڕیاری دادوەر و لەلایەن دادگاوە سزادراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: رووبەڕووی ئالنگارییەکان دەبینەوە و بەرەو ئارامی هەنگاو دەنێین

بابەتی دواتر

"ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share