جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا

بەهۆی ئەو سوتەمەنییەی بەیانیی ئەمڕۆ رژا، جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی زۆری ئەو سوتەمەنیەی بەیانیی ئەمڕۆ رژابوو، دووبارە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن گیراوەو داخراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا مەفرەزەکانمان و تیمەکان لەوێن بۆ چارەسەرکردنی،  تکایە رێگا جێگرەوەکان بەکار بهێنن تا خۆمان لە کردنەوەی رێگاکە ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی…
Total
0
Share