لە یادی 39 ساڵەی شەهیدبوونی مامە ریشە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “هەتا کەرکوک و کوردستان مابێت، یاد و ناوی مامە ریشە بە پیرۆزی لە هزر و لە دڵماندا دەمێنێتەوە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی شەهیدبوونی مامە ریشە ئاماژەی بەوە کرد، “جەنگاوەرێکی ئەفسانەیی، بە تاو و تین لە چەشنی ئاگرەکەی بابەگوڕگوڕ، سیمبولێکی پڕ بە پێستی ئازایەتی و ئیرادەی کەرکوک و گەرمیان، ئەو ئیرادەیەی کە پێش دوو مانگ جارێکی دیکە کەرکوکییەکان لەپێناوی پاراستنی شوناسی کوردستانی بوونی شارەکەیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بە هەموو جیهانیان نیشان دایەوە”.
دەشڵێت، “لە یادی 39 ساڵەی شەهیدبوونیدا سەری رێز لە ئاستی شکۆ و گەورەیی مامە ریشەکەی کەرکوک و گەرمیاندا دادەنوێنین، هەتا کەرکوک و کوردستان مابێت، یاد و ناوی بە پیرۆزی لە هزر و لە دڵماندا دەمێنێتەوە”.