ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20% دەستپێدەكات

ئاستی پیتاندنی یۆرانیومی بەرزكردەوە

حكومەتی تاران ڕایدەگەیەنێت، دەستیكردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20% لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ.

عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم وتی، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران فەرمانی دەركردووە بە پیتاندن بەڕێژەی 20%. ئەوەشی وت، “ڕێكحراوی وزەی ئەتۆم بەر لە چەند كاتژمێرێك دەستی بە ڕێوشوێنە سەرەتاییەكان كردووە، لەڕێی پاڵنانی گاز لە ئامێری دەركردەی ناوەندی، پاش چەند كاتژمێرێكیش یەكەم بڕە گازی UF6 بەدەستدێت”.

ڕەبیعی وتیشی، “ئاژانسی نێودەوڵەتیمان ئاگاداركردووەتەوە دەربارەی دەستكردن بە بەرزكردنەوەی پیتاندن، بەپێی ڕێككەوتنی زەمانات”.

وتەبێژەكە ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت باوەڕی وایە كە بڕیارەكە لە بەرژەوەندی ئێران نییە، بەڵام پابەندە بە جێبەجێكردنی بەهۆی بڕیارەكەی پەرلەمانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بەندەرە ئاوییەکانی کەنداو یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچمان

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانمان بەسەر گەرووی هورمزدا جێبەجێدەکەین. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسایش و ئارامیی بەندەرە ئاوییەکانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share