نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 151 هەزار دینار دابەزی

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق روو لە دابەزینە، ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ خوار 151 هەزار دینار دابەزی و بانکی ناوەندیش خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە.

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتی کردنەوەی بازاڕ و دواتریش دابەزینی بەخۆیەوە بینی تاوەکو، 150 هەزار و 600 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ خشتەی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ 218 ملیۆن و 146 هەزار و 755 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش 20 ملیۆن و 330 هەزار دۆلاری کاش بووە و 197 ملیۆن و 816 هەزار و 755 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی…
Total
0
Share