ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: ئەمینداری حزبی بەعس لە هەولێر جێگیربووە

عەلی ترکی

عەلی ترکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەمینداری نهێنی حزبی بەعس بۆ هەولێر هەڵاتووە و لەوێ پارێزگاریی لێدەکرێت.

عەلی ترکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تا ئێستا حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی(قوتری عێراق) چوار کۆنگرەیان بەستووە، کە کۆتا کۆنگرەیان لە شاری هەولێر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەولێر بووەتە بارەگای سەرکردایەتی حزبی بەعس، چەندین بەرپرسیشیان لە هەولێر دەژین لەنێویشیاندا عوسام سەفار ئەمینداریی گشتیی ئەو حزبە بە ئازادانە لەو شارە دەژی.

باسیلەوەشکرد، حکومەتی هەرێم پارێزگاریان لێدەکات و رێگری لە دەستگیرکردنیان دەکات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share