دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، “لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران”.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، رووبەرووبوونەوەی چەکداری روویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی دیکە.