خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی دکتۆرا دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبەرژەوەندیی خوێندکارانی دکتۆرا دەردەکات و رایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی دکتۆرا”.

لە فەرمانێکی وەزاریدا بە ژمارە 899 کە لە 17ی کانوونی دووەمی 2024 دەرچووە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی پارالێل بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دانەمەزراون و لە خوێندنی بەرایی زانکۆیی لە سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانیان بوونە، بەمەرجێک لە کرێی خوێندنی ماستەر سوودیان لە داشکاندن یاخود لێخۆشبوون نەبینیبێت”.

دەشڵێت، “پاڵپشت بە کۆنووسی دووەمی کۆبوونەوەی لیژنەی بڕگەکان بۆ پاشکۆی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتمان، ژمارە 3ی ساڵی 2023، تەوەری یەکەم، بڕگەی سێیەم ئەو بڕیارە دراوە”.

بابەتی پێشتر

گۆڕان ئامادەكاريی بۆ كشانەوە لە حكومەت دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە ساڵی 2024 و ساڵەكانی داهاتووش سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share