لە کەرکوک شۆفێرێک هێرشدەکاتەوە سەر کارمەندێکی هاتوچۆ و هەڵدێت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک دوای ئەوەی شۆفێرێک هێرشدەکاتە سەر کارمەندێکی هاتوچۆ و برینداری دەکات بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسر لە شاری کەرکوک دوای ئەوەی کارمەندێکی هاتوچۆ بەناوی مستەفا مازن بەهۆی سەرپێچییەوە لێپرسینەوە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک دەکات، شۆفێرەکە هێرشیدەکاتە سەر و برینداری دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندەکە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، شۆفێرەکەش هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share