كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆك : 15 پلەی سیلیزی

كەركوك : 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: كامێرا جێگیرەكان دەخرێنەكار و خێرایی تۆماردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share