زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە 18 بۆ 25 ی هەموو مانگێك دەستدەكات بە پارەداركردنی وەزارەتەكان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و ئەگەر 618 ملیار دینارەكە تەمویل بێت دەبێت لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لە 18 بۆ 25 ی مانگێك دەستدەكات بە پارەداركردنی وەزارەتەكان و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دابەشدەكرێت.

وتیشی، “ئەگەر ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە پارەداركردن بێت واتا (تەمویل) بێت، دەبێت لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەون و كاندیدەكانیان یەكلاكراونەتەوە وەزارەتەكانی داد…
Total
0
Share