هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەولێری دێرین هاوخەمین

پارێزگاری سلێمانی هاوخەمی بۆ رووداوی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەردەبڕێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، هەولێری قەڵا و قەڵغانی دێرینی زێڕینی شیرینی شکۆمەند؛ هاوخەم و هاوبەشی پرسە و ماتەمینی و ئەم کۆستە نیشتمانییەمانین، لەگەڵتانین.

‎شەوی رابردوو لەڕێی هێرشێكی مووشەكییەوە باڵەخانەیەك لە هەولێر كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكەش برینداربوون.

ئەمڕۆش لەلایەن پارێزگارەكانی هەولێر و دهۆكەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای شۆفێران: پێشنیازی زیادکردنی کرێی پاسمان داوەتە قائیمقامیەت

سەندیکای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێکی خستووەتەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆی پاسەکانی ناوشار بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزین…
Total
0
Share