وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەبو فەزل عەزیزی راوێژکاری کاروباری ئێران لە عێراق بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و یاداشتی ناڕەزایی رادەستکرا.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد رەزا حسێنی بەرپرسی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێکی ناڕەزایەتی پێشکەش بە راوێژکاری کاروباری ئێران کرد.
لە یاداشتەکەدا، عێراق بە فەرمی ئیدانەی توندی هێرشکردنەسەر چەند ناوچەیەک لە سنوری شاری هەولێر کردووە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و بیرنداربوونئ خەڵکی سڤیل و زیانگەیاندن بە موڵکوماڵی گشتی و تایبەت.
جەختیشکراوەتەوە، ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری کۆماری عێراقە و بە توندی دژایەتی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات.