‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتاوەتە سەر گەورەترین بازرگانی مەوادی هۆشبەر لە پارێزگای میسان.”

ڕوونیشیكردەوە، “لەكاتی گەیشتنی هێزەكە بە شوێنەكە و هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی بازرگانەكە كە ناوی (حەسەن مشت)ـە و بە ئیسكۆبار ناسراوە، ناوبراو ڕوبەڕووی هێزەكە بووەتەوە و تەقەی لێكردوون، ئەوانیش تەقەیان كردووە و برینداریان كردووە، دواتر لەڕێگەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مردووە.”

سەرچاوەكە باس لەوە دەكات كە حەسەن مشت لەكاتی كوژرانیدا نیو كیلۆگرام مادەی هۆشبەری پێبووە.

نازناوەكەی ئیسكۆبار، لە ناوی پابلۆ ئیسكۆبار، گەورە بازرگانی مەوادی هۆشبەری كۆڵۆمبییەوە هاتووە كە ساڵی 1993 لەلایەن حكومەتەوە كوژرا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی هێزی بازووی بەرانبەر چێڵسی نمایشکرد و سێ پلەش بازیدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن ڕیمۆنتادای بەسەر ماینزدا کرد و گەڕایەوە لوتکەی بوندس لیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share