شانەی ئەمنیی عێراق هاتنی هێزی نوێی بیانی رەتدەکاتەوە

شانەی ئەمنیی عێراق رەتیدەکاتەوە جگە لەو هێزە بیانییانەی لە عێراقدان هیچ هێزێکی دیکە هاتبێتنە ناو خاکی عێراق و دەشڵێت، “پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە لە عێراقدا”.

لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە ژمارەی سەربازانی هێزە بیانییەکان لە ناو خاکی عێراقدا زیادیانکردووە و وتیشی، “عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە و بوونی هاوپەیمانانیش تەنها بۆ پێسکەشکردنی ئامۆژگاری و راهێنان و زانیاری ئەمنییە.”

سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە کارەکانی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێدەکات و یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان بریتییە لە دانانی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، دیدگایەک هەیە بۆ ئەنجامدانی یاداشت و رێککەوتنە سەرەتاییەکان لە نێوان عێراق و هەندێک لە وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار سەبارەت بە پڕچەککردن و پێدانی مەشق و راهێنان و گۆڕینەوەی زانیاری سەربازیی.

 

 

بابەتی پێشتر

حكومەتی بەریتانیا بۆ چەند کارێکی وزاری پشت بە زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت

بابەتی دواتر

وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share