ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی هەرێم و بەغداد دەگەنە رێككەوتن و هەمواری یاسای بودجە دەكرێت حكومەتی عێراق لە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدرا.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە حكومەتی عێراق پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.