رێژەی بارانی ئەمساڵی سلێمانی لە ساڵی رابردوو نزیکدەبێتەوە

رێژەی باران بارین لە سلێمانی لە ساڵی رابردوو نزیکدەبێتەوە، لە ماوەی 24  کاتژمێری رابردوودا بڕی 15.2 ملیم باران باریوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 24  کاتژمێری رابردوودا بڕی 15.2 ملیم باران لە سلێمانی باریوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بڕی  199.1 ملیم  باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بڕی 209 ملیم باران باریبوو.

لەبارەی کەشوهەوای سلێمانییەوە ئاسۆ کەمال وتی، باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە،سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share