خێزانێکی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکان

خێزانێکی کوردی خەڵكی رۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتوون لە سێ کەس لە کاتی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا لە دەریای ئیجەدا خنکان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، هەریەکە لە لوئەی خەبات مەلا و ئەڤین عەبدۆی هاوسەری و منداڵەکەیان کە خەڵکی شاری عەفرینن لە رۆژئاوای کوردستان ماوەیەک لەمەوبەر چوونەتە شاری ئیزمیر لە تورکیا لەوێوە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە بەلەم ویستوویانە لە دەریای ئیجە بپەڕنەوە و لە هەینی رابردووەوە هیچ هەواڵێکیان نەماوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ چوارشەممە بەلەمی ئەو کۆچبەرانە نوقمبووە و گیانیان لەدەستداوە، ئەو کۆچبەرانەی دیکە کە لەگەڵیاندا بوون رزگاریان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو…
Total
0
Share