ئاستەنگ بۆ پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری دروستدەكرێت

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری

كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و سەرپەرشتیاری پرۆژەكە دەڵێت، تەنها ئاستەنگ لە بەشێكیدا هەیە و لە هەوڵی چارەسەركردنیدان.

ئەحمەد حسێن، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاركردن لە پرۆژەكەدا بەردەوامە و رانەگیراوە، بەڵكو رێگری لە ئەنجامدانی كاری قیركردنی بەشێكیدا هەیە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین.

وتیشی، “پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری 90%ی كارەكانی تەواو بووە، ئەگەر رێگری و ئاستەنگ نەیەتە پێشەوە تا مانگی ئازاری داهاتوو بە تەواوی ئامادەدەبێت”.

پرۆژەكە بریتییە لە دوو ئەندەرپاس و لەلایەن كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی سلێمانی بە گوژمەی 12.5 ملیار دینار ئەنجامدەدرێت.

لەوەتەی دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كراوە ئەمە دووەم جارە ئاستەنگی بۆ دروستدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share