بڕیارێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئاشكراكرا

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە ناسنامەی ڕۆژنامەنووسان بە شێوەی زیرەك(NFC) دروستبكرێت، بۆ ئەم مەبەستە داواكارە هەر رۆژنامەنووسێك بەڵگەنامانەی پێویستی ئامادەبكات.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بۆ ئەمساڵ ناسنامەی ڕۆژنامەنووسان بە شێوەی زیرەك(NFC) دروستدەكرێت بۆ ئەم مەبەستە داواكارە رۆژنامەنووان ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە ئامادەبكات بۆ نوێكردنەوەی ناسنامەكەی:.

بەڵگەنامەكان بریتین لە:-

1- سی دی یان فلاشێك ئەم زانیاریانەی تێدابێت

2- پشتگیری ئەو دەزگایەی راگەیاندن كە كاری تێدادەكات، بەمەرجێك لە سالێك زیاتر تێپەر نەبێت.

3- وێنەیەكی ڕەنگاو رەنگ – پشتی سپی بێت بە ئەندازەی وێنەی پاسپۆرت.

4- وێنەیەك لە پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی یان نفوس.

5- دوا ناسنامەی سەندیكا.

6- سی ڤی ڕۆژنامەنووسەكە (C.V) بە شێوەی وۆرد بێت، نابێت بە شێوەی(وێنە و پی دی ئێف) بێت.

بری ئابوونەی ساڵانە:

– ئابوونەی ئەندامی كارا 25000 هەزار دینارە.

– ئابوونەی ئەندامی مەشقكار 25000 هەزار دینارە.

– ئابوونەی ئەندامی بەشدار 15000 هەزار دینارە.

– ئەندامی تازە وەگیراو 25000 + ئابوونەی ساڵەكەی.

تێبینی:

1- تەنها ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دەرەوەی وڵاتن راستەوخۆ لە ئەنجومەنی سەندیكا نوێدەكرێتەوە.

2- هەر ڕۆژنامەنووسێك ئەم بەڵگەنامانەی دیاریكراوە نەنێرێت ناسنامەی بۆ تازە ناكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكات

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: داوامانكردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشت هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و یەك…
Total
0
Share