زانکۆی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

سەرۆکایەتی زانکۆی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات لە زووترین کاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات لەم دۆخە دژوارەی مامۆستایان و فەرمانبەران، وەک هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەم دۆخە، لە زووترین کاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەنەوە.

هاوکات، سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات و دەڵێت، “بەهۆی ئەوانەوە زانکۆی سلێمانی بەردەوام لە پێشەنگدایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان و جەختیش دەکەینەوە، کە ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە ئێوە و هەمووان بەیەکەوە کۆمەڵگەی زانکۆ پێکدەهێنین.”

 

بابەتی پێشتر

پسپۆڕانی تەندروستی رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگريی جەستە ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

لە ساڵی 2023 دا لە گەرمیان 2618 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share