وەزارەتی دارایی ئەنجامی دانوستانەكانی وەفدی هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە پرسی مووچەی فەرمانبەران و خەرجیی گواستنەوەی نەوت لە هەمواری یاسای بودجە چارەسەربكرێت و وەفدی ھەرێمش ھەركات پێویست بكاتە سەردانی بەغداد دەكاتەوە.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و خەرجیی گواستنەوەی نەوت تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی وەفدی هەرێم و بەغداد بوون و كۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردوو ئەرێنی بوون، وەفدی ھەرێم سەرنجەكانی خۆی لەو بارەیەوە گەیاندووەتە بەرپرسانی بەغداد.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، “داوایانكردووە پارەی مووچەی فەرمانبەران لە خەرجییەكانی دیكە جیابكرێنەوە و هەروەھا خەرجیی گواستنەوەی نەوت لە ھەموارەكە چارەسەربكرێت و هەردوولاش دەیانەوێت بە زوویی ھەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و پەسەندكردنی هەموارەكەش كاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت لە وەرزی نوێی یاساداناندا.

بابەتی پێشتر

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share