هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات و رایدەگەیەنێت، وادەیەك بۆ كارپێكردنی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دیاری نەكراوە جگە لە رێگای تاسڵوجە – دوكان و لە هەر شەقامێك كامێراكان بكەونەكار پێشوەختە شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وادەیەك بۆ كارپێكردنی كامێرای دیكەی تۆماركردنی خێرایی دیاری نەكراوە و هیچ كامێرایەك نەكەوتووەتەكار جگە لە رێگای تاسڵوجە – دوكان وتیشی، ” لە هەر رێگاوبان و شەقامێك كامێراكان بكەونە كار پێشوەختە شۆفێران لە شوێن و خێرایی رێگاپێدراو ئاگاداردەكەینەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاند، ” لە ئێستادا تەنها رێگای تاسڵوجە – دوكان كاردەكات داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی یاسا و رێنمایەكانی هاتوچۆبن”.

بابەتی پێشتر

پرۆژەیەكی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە سلێمانی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

2023 گەرمترین بووە و باشتریش لە 2024 چاوەڕوان ناكرێت!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share