ستران عەبدوڵا: لە زڕەی زنجیر دڵمان نەلەرزێ

ستران عەبدوڵا لە وتارێکیدا رایدەگەیەنێت، ماوەی داهاتوو رەد و بەدەلی زۆر دروستدەبێت لەسەر ئایندە و شێوازی  حکومەتی لۆکاڵی کەرکوک، لەسەر بەشی لایەنەکان و پێکهاتەکان، لەسەر جەنەڕال پۆست کە پۆستی پارێزگارە.

لە درێژەی وتارەکەیدا ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “لەپەنا ئەم تەداروکانەی کوڕی ئیستحقاقی هەڵبژادن و کچی سازان و زادەی گفتوگۆی لایەنەکانن، شتی دیکەش هەن و دەقەومێن، شتی دیکە کە کاریان بەلاڕێدا بردن و کاردانان و تاقیکردنەوەی ئیرادەن، لەوانە گێچەڵە ناڕەواکەی سوپا دژی خەڵکی گەڕەکی نەورۆز، لەوانەشە  کەینوبەینی دیکەش مابن کە ساحیرەکان لە چەکمەجە دایاننابێ و پەیتا پەیتا لەبەردەم دیموکراتی و ئیرادەی دەنگدەر قیتی دەکەنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “گرنگە کورد و بەتایبەتیش یەکێتی کە بە کردار دۆسێکەی بەدەستەوەیە، هەم بە گفتوگۆ و تەکبیری کراوەی سیاسیی و هەمیش بە (عەزمی بەتینی) نیشتمانی و نەتەوەیی لەگەڵ پێشهاتەکان مامەڵە بکات، وەک لە ئەدەبیاتی جارانی حزبەکەماندا هاتووە(نە لەباری ببەین، نە مرادری بکەینەوە).

دەشڵێت، “یەکێتی حزبی کۆمەڵانی خەڵکە و لەوانەوە هەڵقوڵاوە و دەشزانێت دەنگی دیموکراتی خەڵک ئەمانەتە و سیاسەتی چەپکە گوڵەکە و پرەنسیبی (نەشتەرگەری مێشک)یش کە هی سەرۆک مام جەلالە، ئەمانەش ئەمانەتی سەربارن، یەکێتی بەم کۆکتێلە گیراوەوە دەتوانێت ئەرخەیان بێت کە لەسەر رێگە ڕاستەکەیە، جا لەم  رێگایەشدا ئاساییە، هەر قۆرت و  رێگری دێن و دەرۆن، ئەمانە هیچ نین، (یاری تلیماج)ی پێش کلاسیکۆ مەزنەکەی پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی کەرکوکن”.

لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختلەوە دەکاتەوە، “سەرۆکی یەکێتی هەڤاڵ بافڵ لە سەکۆی کەرکوکەوە رایگەیاند، (دەنگ لە ئێوە و شەڕی مافەکان بۆ ئێمە جێبهێڵن)، پەیامەکە زۆر روون و ئاشکرابوو، کاتێتی، مەسەلە گەڕەکی نەورۆز نییە، مەسەلە ئاهەنگی نەورۆزە کە لەگەڵ جاڕدانی ئیدارەی ئیئتلافی کەرکوک، بۆ بەهاری داهاتوو، ئاگرەکەی دڵی هەموو نەتەوەکان گەرمدەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە رووداوەکەی قەرەداغ و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی قەرەداغ بڵاوکردەوە کە چوار شاخەوان لافاوبردنی و خنکان…
Total
0
Share