بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “سبەینێ دەستدەكرێتەوە بە دابەشکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە لە سەنتەری قەزای کۆیە”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، “دوای وەستاندنی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی هەردوو حەوزی گلدانەوەی ئاو لە وێستگەکانی (داربەڕوو – تەق تەق ) ئێستا کاری خاوێنکردنەوەکە تەواوبووە”.
دەشڵێت، “سبەینێ رۆژی دووشەممە کە دەکاتە 8ی کانوونی دووەم، دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە، هاوکات دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و ماڵانەوە دەستپێدەكاتەوە كە ئەمڕۆ نۆرە ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە”.