قوباد تاڵەبانی: هیچ مووچەیەكی مووچەخۆران نافەوتێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەفدی هەرێم لە بەغدادن و كۆبوونەوەكانیان تائێستا باشبووە و وەفدی هەرێم بۆ رێککەوتن لە بەغدادن و دەشڵێت، “هیوادارم لە ئەمساڵدا چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچە بدۆزینەوە و هیچ مووچەیەكی مووچەخۆران نافەوتێت”.

لە میانی بەڕێوەچوونی پلاتفۆڕمی سمارت سولی لە شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وەفدی هەرێم لە بەغدادن و كۆبوونەوەكانیان تائێستا باشبووە و لەگەڵ مامۆستایانیش لە پەیوەندیداین و بڕیارێك دەرچووە و ئومێدەوارین پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

راشیگەیاند، هیچ مووچەیەكی مووچەخۆران نافەوتێت و ئەوە مافێكی یاسایی مووچەخۆرانە و لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆداین و هیوادارم لە ئەمساڵدا چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچە بدۆزرێتەوە و رێككەوتنێكی گشتگیر لەگەڵ حكومەتی عێراق بكرێت و لە ئەمساڵدا باسی كێشەی مووچە نەكرێت.

لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتی، “پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە بەپێی ئەو دەنگانەی بە دەستیهێناوە و ئەو غەدرەی پێشتر لە كەركوك كراوە كۆتایی پێبهێندرێت و پێویستە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك یەكهەڵوێست بن.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم لایەنەكانیش دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و ئومێدەوارین ئامادەبن”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوك

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share