ترەمپ: بایدن جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پێی وایە لە ماوەی دە مانگی کۆتایی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت.

لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی لایەنگرانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، “هەرچەندە ئێمە لە وادەی هەڵبژاردن نزیک بووینەتەوە، بەڵام ئەوەندە نزیک نین، دە مانگ بەس دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بە تەواوی لەناو ببەین، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، جەنگی جیهانی سێیەم هەڵگیرسێنێت و دەبێتە هۆی وێرانکاری بۆ ئەمریکا”.

ترەمپ دووپاتیکردەوە کە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بوایە، شەڕی ئۆکرانیا و ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل سەریهەڵنەدەدا و دۆخی نیمچە دوورگەی کۆریای لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەهێشتەوە، چونکە بە بۆچوونی ئەو توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان هەیە، بە پێچەوانەی بایدن.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەشڵێت، ئەوان ئەو راستییەیان بەدڵ نەبوو کە من باشم لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، من حەزم لە مامەڵەکردنە لەگەڵ کەسانێک کە خاوەنی 1.6 هەزار کڵاوەی ئەتۆمین.

ترەمپ خۆی بە تاکە کاندید وەسفکرد کە توانای رزگارکردنی ئەمریکای هەیە و وتی، “ئەگەر من سەرۆکی ئێوەبم شاهیدی جەنگی جیهانیی سێیەم نابین”.

 

 

بابەتی پێشتر

100 دۆلاری ئەمریکی لە نزیک 153 هەزار دیناردایە

بابەتی دواتر

کەشناسی وادەی بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share